له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 25 ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند
بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (هه‌ینى 22/1/2021)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 25 ملیۆن و 196 ھەزار و 86 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ پێنجشه‌ممه ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، 24 ملیۆن و 998 ھەزار و 975 كه‌س بوو.
تا ئێستا لە ئەمریکا 420 هه‌زار و 285 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ھەروەھا 15 ملیۆن و 100 ھەزار و 991 کەسیش چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
