ماکرۆن ئەرکی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان ئاشکرا دەکات

ماکرۆن ئەرکی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان ئاشکرا دەکات
سەرکۆماری فەرەنسا ئەرکی هێزە سەربازیەکانی وڵاتەکەی لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان، ئاشکرا دەکات.

ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنسا لە ژمارەیەک تویتدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، سوپای وڵاتەکەی لە چەند ناوچەیەکی جیهان خزمەتی مرۆڤایەتی دەکات.

ئیمانوێڵ ماکرۆن ناوچەکان و ئەرکی هێزەکانی وڵاتەکەی ئاشکرا کردووە، کە بەم شێوەیەن:

- لە دەریای ناوەڕاست، رووبەڕووی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەبنەوە

- لە دەریای هیندی و کەنداوی عەرەبی، هاوکاریی سەقامگیری و دروستنەبوونی ئاڵۆزی و پێکدادان دەکەن

- لە لوبنان، بە بەشداریکردنیان لە هێزی ئاشتیپارێزی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و لوبنان دەپارێزن

- لە عێراق و سووریا، بەشداریی شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەکەن

- لە ئەفریقیا، بەشداریی شەڕی دژی گرووپە تیرۆریستییەکان دەکەن











باسنيوز


Top