ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 95 ملیۆن و 536 هەزار و 314 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 18-1-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، باشووری ئەفریقیا، ئێران، ئۆکرانیا، پیرۆ، هۆڵەندا، ئەندەنووسیا، چیک، کەنەدا، رۆمانیا، بەلجیکا، چیلی و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 66 ملیۆن و 570 هەزار و 413 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 41 هەزار و 185 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
