ئاژانسێکی رووسی: کەشتییە ژێر ئاو کەوتووەکەی کەناراوەکانی تورکیا ئۆکرانییە

ئاژانسێکی رووسی: کەشتییە ژێر ئاو کەوتووەکەی کەناراوەکانی تورکیا ئۆکرانییە


ئەو کەشتییەی لە کەناراوەکانی باکووری تورکیا ژێر ئاو کەوت، دەرکەوت ئۆکرانییە.

کەشتییەکە، کە ناوی (ئارفین)ـە، رۆژی یەکشەممە 17-1-2021 لە کەناراوەکانی پارێزگای بارتن لە باکووری تورکیا ژێر ئاو کەوت و میدیاکان بڵاویان کردەوە، کە کەشتییەکە رووسییە.

ئاژانسی (سپۆتنیک)ی رووسی بڵاوی کردووەتەوە، کە کەشتییەکە کەشتیییەکی گواستنەوەی کەلوپەل بووە و موڵکی کۆمپانیایەکی ئۆکرانییە و لە گەشتێکدا بووە لە جۆرجیاوە بۆ بولگاریا.

هەروەک ئاژانسەکە بڵاوی کردووەتەوە، گومان دەکرێ تیمی کەشتیوانیی کەشتییە، کە ژمارەیان 12 کەس بوو، گیانیان لەدەست دابێ.




باسنيوز
Top