فه‌ڕه‌نسا هۆشداریی له‌سه‌ر بنیاتنانی توانا ناوه‌كییه‌كانی ئێران ده‌دا
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی جوڕناڵ دو دیمانچ دا، جان ئیف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، ده‌ڵێت پێویسته گفتوگۆی چڕ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستیی ئێران و چالاكییه هه‌رێمییه‌كانی بكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران، كه له مانگی ئایاری داهاتوودا ده‌كرێت، خه‌ریكه دۆخه‌كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت.
دوێنێش، هێزه‌كانی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی كاركردن له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نیی یۆرانیۆم، هۆشدارییان به ئێران دابوو و گوتبووشیان به‌دڵنیاییه‌وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه، كه له ساڵی 2015 دا به ئه‌نجام گه‌یشتووه، به‌وپێیه‌ی تۆژینه‌وه‌كانی ئێران په‌یوه‌ندییان به مه‌ده‌نییه‌وه نییه، به‌ڵكو لایه‌نی مه‌ترسیداری سه‌ربازی له خۆ ده‌گرێت.
فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ده‌ڵێن ئێمه به داوا له ئێران ده‌كه‌ین بێ دواخستن كۆتایی به چالاكییه‌كانی بهێنێت و ئه‌گه‌ر به‌جدی بیه‌وێت رێكه‌وتنه‌كه بپارێزێت،
پابه‌ندبوونی خۆی له‌به‌ر رۆِشنایی پلانی كارێكی گشتگیری هاوبه‌شدا رابگه‌یه‌نێت.
باسنيوز
