ئێران هۆشداری ده‌داته ئه‌مه‌ریكا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و هۆشدارییه‌ی ئه‌وان بۆ ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌و رێكارانه‌ی واشنتن دێت، كه له دژی دیپلۆماتكارانی كۆماری ئیسلامی له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا گرتوویه‌تیه به‌ر.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌عید خه‌تیبزاده، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: یاداشتێكی فه‌رمییان ئاماده‌كردووه و له رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له تاران بۆ ئه‌مه‌ریكایان ناردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "یاداشته‌كه هۆشداری ده‌داته ئه‌مه‌ریكا، له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ره‌فتاره "نایاساییه‌كانی" دژ به‌و دیپلۆماتكارانه‌ی ئێران نه‌وه‌ستێنێت، كه له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كه‌ن، ئه‌وا واشنتن په‌لكێشی دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ماوه‌یه‌كی درێژه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رپێچیكردنی یاسا به‌رده‌وامه و سنووره‌كانی به‌رامبه‌ر ئه‌و دیپلۆماتكاره ئێرانیانه و خانه‌واده‌كانیان به‌زاندووه، كه له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ناو ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كه‌ن" و جه‌ختیشیكرده‌وه: "ئه‌و رێكارانه كاری دیپلۆماتكاره ئێرانییهكانی له ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ش په‌كخستووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا وێڕای پابه‌ندبوونی به میوانداریكردنی ژماره‌یه‌ك رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام هه‌رگیز میواندۆست نه‌بووه و به‌درێژایی مێژووه‌كه‌ی هه‌وڵی كۆسپ خستنه به‌رده‌م دیپلۆماتكاره ئێرانییه‌كان و خانه‌واده‌كانیان داوه".
k24 -
