سوپای پاسداران: مووشەکی بالستیکی دوورهاوێژمان تاقی کردەوە

سوپای پاسداران: مووشەکی بالستیکی دوورهاوێژمان تاقی کردەوە
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕای گەیاندووە کەلە دوایین ئۆپەراسیۆنی خۆیاندا لەدژی "ئامانجی گەڕۆک لە ئوقیانووسی هیندە" مووشەکی بالستیکی دوورهاوێژیان بەکار هێناوە.

لەمبارەوە حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە ١٦ی١ی٢٠٢١ لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی ئێران ئاشکرای کردووە لە قۆناغی کۆتایی ئۆپەراسیۆنی خۆیان بەناوی (پێغەمبەر) بە بەکارهێنانی مووشەکی دوورهاوێژی بالستیکی دوورهاوێژیان بەکار هێناوە کە دەسکەوتی مەزنی هەبووە.

فەرماندەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش داوە لەو ئۆپەراسیۆنە دەریاییەدا بە مووشەکی "کرۆز" کە کە خێرایی کەمە، چەندان ئامانجی گەورەی پێکاوە، بەڵام بە کەڵکوەرگرتن لە مووشەکە بالستیکی دوورهاوێژ بۆمان دەرکەوت دەتوانین لەناو وڵاتی خۆمانەوە ئامانجە زۆر دوورە گەڕۆکەکان بپێکین، کە ئەمەش دەسکەوتێکی گەورەی بەرگرییە".

ئەو قسانەی حوسێن سەلامی لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ شەممە قۆناغی کۆتایی ئۆپەراسیۆنی سوپای پاسداران لە ئاوەکانی دەریای عەمان و ئۆقیانووسی هیند بەڕێوە چووە.

ئەو تاقیکردنەوە مووشەکییە لە کاتێکدایە کە بەپێی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران کە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەک واژۆیان کردووە، ئێران هەتا ٨ ساڵ بۆی نییە مووشەکی دوورهاوێژ تاقی بکاتەوە و لەم بوارەدا چالاکی بکات و بەردەوام ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەم چالاکییانەی ئێرانیان ئیدانە کردووە.













باسنيوز



Top