مه‌حمود عه‌باس بڕیارنامه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنەکانی راده‌ستی حه‌ننا ناسر كردوه
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حمود عه‌باس، سەرۆکی وڵاتەکە له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له شاری رامه‌ڵڵا، پێشوازیی له حه‌ننا ناسر، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژاردنی فه‌ڵه‌ستین كردوه و له‌گه‌ڵیدا كۆبوه‌ته‌وه.
مه‌حمود عه‌باس بڕیارنامه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنەکانی راده‌ستی حه‌ننا ناسر كردوه
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا عه‌باس بڕیارنامه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنەکانی راده‌ستی حه‌ننا ناسر كردوه، كه تیایدا بڕیاردرا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له 22ی ئایار و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له 31ی ته‌موزی 2021، ئەنجامبدرێت.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به سێ قۆناغ ئه‌نجامده‌درێت و بەم شێوەیە دەبێت، دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی فه‌ڵه‌ستین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، بەوەی دوای 14 ساڵ وڵاتەکە هەڵبژاردن ئەنجامدەدات.
خەندان
