تورکیا ناڕاستەوخۆ داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیمارات و میسر دەکات
وەزیری دەرەوەی تورکیا ناڕاستەوخۆ داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیمارات و میسر دەکات.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، مەولود چاویشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، وڵاتەکەی ”پەیامی ئەرێنی“ لە ئیماراتەوە پێگەیشتووە، بەڵام چاوەڕێی کردار دەکات.
مەولود چاویشئۆغڵو هەروەها رایگەیاندووە، تورکیا لەگەڵ میسر چەند ”هەنگاوێکی ئەرێنی“یان بڕیوە و ”دەتوانین بارودۆخەکە بۆ متمانەی هاوبەش بگۆڕین“.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بە مەرجی وڵاتەکەی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسر و ئیمارات کردووە و رایگەیاندووە، ئەگەر هەردوو وڵات هەنگاوی راستگۆیانە و بنیاتنەرانە بنێن، ئەوا تورکیاش هەمان هەنگاو دەنێت.
دوای لەسەر کار لادانی محەمەد مورسیی سەرکۆماری میسر لە ساڵی 2013، کە هاوکات سەرۆکی پارتی ئازادی و دادپەروەریی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمین بوو، میسر ئیخوان موسلیمینی خستە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان.
دوای میسر، هەریەکە لە وڵاتانی ئیمارات، سعودیە و بەحرێن بە هەمان شێوە رەوتی ئیخوان موسلیمینیان خستە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان.
تورکیا، کە پارتی داد و گەشەپێدانی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمین بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆمار حوکمڕانی دەکات، خۆی وەک رێبەر و سەرکردەی ئەو رەوتە ئیسلامییە جیهانییە هەژمار دەکات، بۆیە پەیوەندییەکانی ئیمارات و میسر لەگەڵ تورکیا، پچڕان
باسنيوز
