بۆ یەکەمجار ئێران ڤیدیۆی هێرشه موشەکییه‌كه‌ی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بڵاوکردەوە
له‌گرته ڤیدیوكه‌دا كاتی ده‌ستپێكردنی هێرشەکە و ئاماده‌كاریه‌كان نیشانده‌درێت بۆ سه‌ر بنكه‌ر عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای عێراق و هەریری پارێزگای هەولێر، کە لەلایەن فەرماندەکانی سوپای پاسدارانەوە فەرمان دەکرێت بە ئەنجامدانی هێرشەکە.
هەشتی کانونی دوەمی ساڵی 2020 لە تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکاوە، ئێران زیاتر لە 19 موشەکی زەوی بە زەوی ئاڕاستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و هەریری پارێزگای هەولێر کرد.
هێزه‌كانی ئێران له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه موشه‌كیه‌دا رایانگه‌یاند، 80 سه‌ربازی ئه‌مریكا كوژراون و سه‌دانی دیكه برینداربون، به‌ڵام وەزارەتی بەرگری ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه ئه‌و ژمارانه راست بێت و ئاشکرایکرد، زیاتر لە 90 سەربازیان توشی لەرینەوەی مێشک بون و زیانیان بەرکەوتوە و هیچ سەربازێک گیانی لەدەستنەداوە.
خه‌ندان
