زه‌ریف: جیهان به‌بێ تره‌مپ خۆشتر ده‌بێت
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، زه‌ریف نووسیویه‌تی: "ئه‌و زیانه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ به مرۆڤایه‌تی گه‌یاندووه، له دیدی توندڕه‌وانی ئه‌و ئیداره‌یه‌وه هێشتا كه‌مه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ناوهێنانی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا كاره‌ساتێكی مرۆیی بۆ ئه‌و وڵاته به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت".
محه‌مه‌دی جه‌واد زه‌ریف باسی ئه‌وه‌شی كرد، "درۆیه دوژمنكاریه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی مایك پۆ‌مپێیۆ له دژی ئێران، جێگای شه‌رمه‌زارین و ئاماژه‌یه‌كن بۆ بێئاگایی ته‌واوی ئه‌و ئیداره‌یه له ئاشتی".
k24 -
