فەرماندەیەکی سەربازیی ئێران: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا بێ وەڵام نامێننەوە
ئەو فەرماندە سەربازییە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: "بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی سنووری پارێزگای دێرەلزوور هیچ زیانێكی گیانی له گرووپ و هێزه چه‌كداره‌كانی به‌ره‌ی به‌ره‌نگاری سووریا نه‌داوه".
ئاماژەی بەوەش داوە: "ئه‌وه‌ی روانگه‌ی سووریا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گوایه، (١٦) سه‌رباز و چه‌كداری به‌ره‌نگاری له ئاكامی ئه‌و هێرشانه كوژراون راست نییه و ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسییه".
به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای دێرەلزوور و ناوچەی ئەلبوکەمال لە نزیک سنووری عێراق بۆردومانی یه‌كه‌كانی سوپا و میلیشیاكانی لایه‌نگری ئێرانیان كرد و بە گوتەی سەرچاوەکان لەو بۆردومانەدا ٥ سەربازی سووری و ١١ چەکداری میلیشیاکانی سەر بە ئێران کوژراون.
بە گوتەی سەرچاوەکانی ئیسرائیل ساڵی رابردوو ئیسرائیل نزیکەی ٦٠ هێرشی کردووەتە سەر پێگەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا، بەڵام ئێران هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە، ئەمە یەکەم جارە بەرپرسێکی سەربازیی ئێران ڕاشکاوانە باسی ئەو هیرشانە و تۆڵکردنەوە دەکات.
باسنيوز
