ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئیندۆنیزیا بەرزدەبێتەوە
ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی شەوی رابردوی ئیندۆنیزیا بەرزبوەتەوە و تائێستا بەهۆیەوە 26 کەس گیانیانلەدەستداوە
بەگوێرەی هەواڵێکی فرانس پرێس، ناوەندی کارەساتە کوتوپڕەکانی ئیندۆنیزیا رایگەیاند، بەرپرسانی ئیندۆنیزیا رایانگەیاند، ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی شەوی رابردوی ئیندۆنیزیا بەرزبوەتەوە و تائێستا بەهۆیەوە 26 کەس گیانیانلەدەستداوە.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی بومه‌له‌رزه‌زانی جیهانی، كاتژمێر 9:28 خوله‌كی شەوی رابردو بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 6.2 پله رێخته‌ر به‌دوری 142 كیلۆمه‌تر له شاری ماموجۆ سه‌ر به دورگەی سولاوسی باشوری ئیندۆنیزیا تۆماركراوه و بەهۆیەوە نەخۆشخانەیەک بەتەواوەتی داڕماوە و زیان بەزۆربەی بیناکانی ئەو ناوچەیە گەیشتیوە.
تەواوی ئەو قوربانیانەی کە گیانیانلەدەستداوە لەشاری ماموجۆ بون
تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی شاری ماموجۆ هه‌رێمی سولاوسی گه‌یشتونه‌ته شوێنی بومه‌له‌رزه‌كه و به‌دواداچونیان ده‌ستپێكردوه، ئەوەش زانراوە تەواوی ئەو قوربانیانەی کە گیانیانلەدەستداوە لەشاری ماموجۆ بون.
تیمەکانی شارەوانی ئەو ناوچەیە ئاشکراشیان کردوە، ژمارەی مردوان بەهۆی بومەلەرزەکە زیاتردەبێت چونکە بەشێک لەقوربانییەکان تائێستا لەژێر داروپەردوی بینا روخاوەکاندان.
خەندان
