پزیشكه‌كه‌ی ترەمپ كۆچی دواییكرد

پزیشكه‌كه‌ی ترەمپ كۆچی دواییكرد
پزیشکە تایبەتەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا کۆچی دواییکرد.

ھارۆڵد بۆرنستەین، لە ساڵی 1980وە تا 2017 پزیشکی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بووە.

لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، بەبێ ئەوەی ھۆکاری مردنەکەی ئاشکرا بکرێت.

ھارۆڵد نامەیەکی فەرمی بۆ ترەمپ نووسیبوو بە تەندرووستترین سەرۆکی ئەمریکای ناوبردبوو.

ساڵی 2015 و لە سەروبەندی ئامادەکارییەکانی ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا، ھارۆڵد لە نامەیەکدا نووسیبووی: ئەگەر ترەمپ لە ھەڵبژاردنەکانی 2016 بباتەوە دەبێتە تەندرووستترین سەرۆکی ئەمەریکا.

نامەکەی ھارۆڵد دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا.
k24 -
Top