ھیۆمان رایتس وۆچ: ئەردۆغان تەنگژەی كۆرۆنای قۆزتەوە بۆ پشتیوانیكردن لە ملھووڕیەكەی

ھیۆمان رایتس وۆچ: ئەردۆغان تەنگژەی كۆرۆنای قۆزتەوە بۆ پشتیوانیكردن لە ملھووڕیەكەی
رێكخراوی "ھیۆمان رایتس ووچ" سەرۆكی توركیا، "رەجەب تەیب ئەردۆغان"ی تۆمەتباركرد بە ھەڵپەرستی لە قۆزتنەوەی تەنگژەی پەتای كۆرۆنا بۆ بەھێزكردنی رژێمە ملھوڕییەكەی.

رێكخراوەكە لە راپۆرتە جیھانییەكەیدا بۆ ساڵی 2021 گوتی: پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا "رێگای بە ئەردۆغان دا فەرمانڕەواییە ملھووڕییەكەی قووڵ بكات بە دەرچواندنی چەندین یاسای نوێی دیكە لە پێناو كپكردنی بەرھەڵستكارانی و رەخنەلێگرانی".

رێكخراوەكە، روونیكردەوە، "دەسەڵاتدارانی توركیا لە ساڵی 2020 پەتای كۆرۆنایان بەكارھێنا وەك پاساو بۆ قەدەغەكردنی خۆپیشاندانەكانی بەرھەڵستكارانی و بە ئامانجكردنیان".

"دوورخستنەوەی زیندانیان بە ئەنقەست"

ئەو راپۆرتە، كە لە 761 لاپەڕە پێكھاتووە، ئاماژەیكردووە، رژێمی توركیا بەئەنقەست بەھەزاران كەسی زیندانیی لە بەرنامەی ئازادكردنی زووتری زیندانیان دوورخستووەتەوە، بەھۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و زیاد پڕبوونی زیندانەكان.

بەرێوەبەری بەشی ئەوروپا و ئاسیا لە رێكخراوەكە، ھیۆ ویلیامسون گوتی: "پەتای كۆرۆنا بووەتە پاساوێك بۆ حكومەتی ئەردۆغان بۆ بەھێزكردنی حوكمی ملھوڕیانە و سەركوتكارانەی خۆی لە سەر كیسی یەكگرتنی وڵات لە میانی تەنگژەیەكی تەندرووستی گشتیدا".

یاساكانی داپلۆسینەر

راپۆرتەكە رژێمی توركیا تۆمەتباردەكات بە دەرخستنی یاسای نوێ، چاودێركردنی سەكۆكانی سۆشیال میدیا زیاددەكات و دەسەڵاتی پارێزران سنووردار دەكات.

لە كۆتایی ساڵی 2020، حكومەت یاسایەكی نوێی دەرخست، رێگا بەسەپاندنی كۆتوبەندی داپلۆسێنەر دەدات بەسەر رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و ھەڕەشە لە ئازادی درووستكرنی كۆمەڵەكان دەكات.

ویلیامسون جەختیكردەوە لەسەر گرنگی ئەوەی "رێگا نەدرێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی جەختكردنە سەر سیاسەتی دەرەوەی توركیا، ھێرەشەكانی ئەو بۆ سەر دڵنیاكەرەوەكانی دیموكراتییەت لەناوەوەی توركیا داپۆشێت، كە لە میانی ساڵی 2020 زۆر خێرابووە" بەپێی راپۆرتەكە.

ساڵی رابردوو، لە بری تۆماری ناوخۆیی توركیا بە مافەكانی مرۆڤ، گرژییە سەرەكییەكانی حكومەتی ئەردۆغان لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا لەبارەی پەنابەران، یەدەگەكانی غاز و سنووری دریایی ململانێ لەسەر رۆژەھەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا كۆبوویەوە.

بەھۆی سیاسەتەكانی رژێمی توركیا، ئەوروپا ھەست بە بێ ھیوای دەكات لە پاشەكشەكردنی مافەكانی مرۆڤ لەو وڵاتێكدا، كە لە رووی تەكنیكیەوە ھێشتا كاندیدە بۆ چوونە نێو قەبارەكەوە.
k24 -
Top