ژنه سیاسه‌تمه‌دارێكی دۆستی كورد له فه‌ره‌نسا كۆچی دواییكرد
ماریێل دو سارنێز له 27ی ئازاری 1951 له پاریس له‌دایكبووه. له خێزانێكی نزیك له دامه‌زراوه سیاسییه‌كانی فه‌ره‌نسا گه‌وره بووه.
له 1961 تا 1967 باوكی كه ناوی ئۆلیڤه‌ر سارنێز بوو، سه‌رۆكی ستافی رۆجێر فرێی بووه، كه وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی فه‌ره‌نسا بووه.
كاتێ ئه‌و قوتابی بوو خۆپیشاندنی ئایاری 1968ی قوتابیانی فره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو و دواتر ماریێڵ وازی له خوێندن هێنا و به‌دوای كاری تایبه‌تدا گه‌ڕا تا 1973 دووباره گه‌ڕایه‌وه ناو جیهانی سیاسه‌ت و چووه پاڵ ره‌وتی كۆماریخوازه سه‌ربه‌خۆكان و بووه سكرتێری گه‌نجانی ئه‌و ره‌وته.
له ساڵی 2004 تا 2007 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بووه. هه‌روه‌ها بووه‌ته جێگری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی لیبراڵ و دیموكراته‌كان له پێناو ئه‌وروپا و ئه‌ندامی لیژنه‌ی كولتوور و رۆشنبیری و خوێندنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بووه.
دواتر بووه‌ته ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه و ئه‌ندامی شانده‌كانی یه‌كێتییه‌كه بۆ باشووری ئه‌فریقا.
له 2016دا بووه‌ته بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له باره‌ی پلانی قهرزبهخشین به چه‌ند وڵاتێك.
له 2017دا له هه‌ڵبژاردنی گشتیی فه‌ره‌نسا به‌شداریكرد و له پشكی پاریس كورسییه‌كی به‌ده‌ستهێنا.
له 2017ه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی فه‌ره‌نسا بووه تا كۆچی دوایی كرد.
جگه له سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم، له 31ی ئایاری 2019 سه‌رۆكایه‌تی شاندی لیژنه‌كه‌ی كرد بۆ رۆژئاوای كوردستان و ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا و ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكراتی له رۆژئاوا به‌سه‌ر كرده‌وه.
له تویتێكدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و هاوڕێ و دۆستانی ماریێل دو سارنێز كردووه.
k24 -
