تویتەر هەزاران هەژماری هەوادارانی ترەمپی داخست
تویتەر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد ئەو هەژمارانەیان داخستووە كە سەر بە گرووپی (كیو ئانون)ن، ئەو گرووپەی لایەنگری هەڵوێستە تێكدەرانەكانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكان و هەڵیانكوتایە سەر بارەگای كۆنگرێس لە واشنتۆن.
سەبارەت بەم بڕیارە، تویتەر ڕٍایگەیاندووە گرووپی (كیو ئانون) ڕۆڵێكی خراپیان بینیوە لە هێرشكردنە سەر كۆنگرێس و لە هەمان كاتیشدا هۆكار بوون بۆ نانەوەی ئاژاوە و كێشە لە چەند ویلایەتێكی ئەمریكا.
لە بەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەی تویتەردا هاتووە كە گرووپی (كیو ئانون) دەیانەوێ تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بكەنە سەكۆیەك تاوەكو لە داهاتوودا خۆپیشاندانی هاوشێوەی خۆپیشاندانەكانی كۆنگرێس ئەنجام بدەن.
باسنيوز
