سناپچات هەژماری فەرمی ترەمپی داخست

 سناپچات هەژماری فەرمی ترەمپی داخست
بەهۆی سەرپێچیکردنی لەرێنمایی و یاسای تایبەت بەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی، پێگەی کۆمەڵایەتی سناپچات بڕیاریدا هەژماری فەرمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دابخات.

بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی نادروست، وتاری رەگەزپەرستی و هاندانی بۆ توندوتیژی داخراوە

تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچات لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەئامانجی پاراستنی ئاسایش و رێنماییەکانی کۆمەڵگەی سناپچات و بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی نادروست، وتاری رەگەزپەرستی و هاندانی بۆ توندوتیژی "کەپێشێلکاری رونن بەرامبەر یاساکانمان، بڕیادرا بەداخستنی هەژماری فەرمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی هەمیشەیی".

تویتەر هەژماری فەرمی دۆناڵد ترەمپی داخست کە نزیکەی 88 مليۆن کەس هەژمارەکەیان فۆڵەوەر کردبو

بڕیارەکەی سناپچات، دوای ئەوە هات لەماوەی رابردوشدا پێگەی کۆمەڵایەتی تویتەر هەژماری فەرمی دۆناڵد ترەمپی داخست کە نزیکەی 88 مليۆن کەس هەژمارەکەیان فۆڵەوەر کردبو و بینەری بابەتەکانی ناوبراو بون.

تویتەر هۆکاری داخستنی هەژمارەکەی ترەمپی بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی نادروست لەبارەی هەڵبژاردنەکان و هاندانی توندوتیژی گەڕاندوەتەوە، لەسەر هەمان بابەتیش تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەڕەی فەرمی ترەمپی تاکۆتاییهاتنی وادەی سەرۆکایەتییەکەی راگرتوە.



خەندان
Top