پارەكانی ئێران بەرامبەر بە كەشتی دەستەسەركراو
گوتیشی: ئاماژەكانی بەرەوپێشچوونی دانوستانەكان لەنێوان وڵاتەكەی و تاران زۆر لاوازە.
بەسیاسەتنەكردنی پرسەكە
ئەمە دوای ئەوە ھات، ئێران رۆژی دووشەممەی رابردوو، داوایكرد پرسی دەستەسەركردنی كەشتی "ھانكۆك چیمی" بە سیاسی نەكرێت و داوای لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و فەرەنسا كرد، دەستوەردان لەم پرسە نەكەن؛ پاش ئەوەی ھەردووكیان داوایانكرد "دەستبەجێ" كەشتییەكە ئازاد بكرێت.
پاسدارانی ئێران، لە 4ی كانوونی دووەم رایانگەیاندبوو، دەریاوانی ئەوان كەشتی "ھانكۆك چیمی"یان راگرتووە، بە بیانووی "سەرپێچیكردنی یاساكانی ژینەگی دەریایی".
لە لایەن خۆیەوە سیئۆل داوایكرد، بەپەلە كەشتیەكە و تیمەكەی ئازاد بكەن، كە لە 20 كەس پێكھاتووە.
7 ملیار دۆلار
كەشتی
یەكشەممەی رابردوو، جێگری وەزیری دەرەوەی كوریای باشوور، چوی جۆنگ- كون گەیشتە تاران، لە سەردانێكدا، كە پێشتر بڕیاری لەسەردرابوو، بۆ باسكردنی مەسەلەی كەشتییەكە، ئەمە جگە لە دواكاری تاران لە سیئۆل بۆ رێگاپێدانی لە بەكارھێنانی پارەكانی ئێران لە كوریا.
دوای چەند رۆژێك لە دەستەسەركردنی كەشتیەكە، ئێران كوریایی باشووری تۆمەتباركرد بە دەستەسەركردنی پارەكانی كە 7 ملیار دۆلارە و رێگا بە ئێران نادات بەكاریان بھێنێت لە سایەی سزاكانی سەپێنراو لە لایەن واشنتنەوە بەسەر وڵاتەكەیاندا.
"بەربەستی ھەرە گەورە"
كەشتی
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جواد زەریف، مەسەلەی پارە سڕكراوەكانی بە "بەربەستی ھەرە گەورە" دانا لە پەیوەندییەكانی ئێستای نێوان ھەردوو وڵاتدا، داواشیكرد، رێوشوێن بگرێتەبەر بۆ لابردنی "لە نزیكترین كاتدا" بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران.
سەبارەت بە كەشتییە كوریاییەكە، زەریف دووپاتی كردەوە، "حكومەت ناتوانێت دەست بخاتە نێو رێڕوی دادگایی" پەیوەست بە كەشتییەكە. ھەڵوێستی وڵاتەكەشی دووبارە كردەوە لەوەی راگرتنی كەشتییەكە، بریتی بوو لە "مەسەلەیەكی تەكنیكی و لە چوارچێوەو یاسا و دادگادا" مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، بەپێی راگەیاندراوی وەزارەت.
ئاماژە دەكرێت، ئێران یەكێكە لە وڵاتە ھەرە دیارەكانی ھەناردەكردنی نەوت بۆ كوریای باشوور، یەكێك لە ھاوپەیمانە ھەرە نزیكەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە رۆژەھەڵاتی ئاسیا. بەڵام سیئۆل كڕینی نەوتی ئێرانی راگرت، دوای ئەوەی واشنتن سزاكانی بەسەر ئێراندا سەپاند.
k24 -
