واشنتن سزا بەسەر 16 قەوارە و كۆمپانیای ئێراندا دەسەپێنێت
سزاكان دوو رێكخراوی گرتەوە، كە لە ژێر كۆنترۆڵی رێبەری ئێران، "عەلی خامەنەئی"نە.
لەم بارەوە، وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا. ستیڤن منوچین گوتی: ھەردوو رێكخراوەكە رێ بە بژاردەی ئێرانی دەدات بەردەوام بن لە سیستەمی موڵكداری گەندەڵ لە زۆر كەرتی گەورەی ئابووری ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، مایك پۆمپیۆ، ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە زنجیرە تویتێكدا لەسەر "تویتەر" رایگەیاندبوو، 100 كۆمپانیای گەورە، وەبەرھێنانەكانیان لە ئێران یان كشاندووەتەوە یان كۆتاییان پێھێناوە لە ئهجامی سزاكانی ئەمەریكا.
پۆمپێیۆ ئاماژەیكرد، 30 دەوڵەت وازیانھێناوە لە ھاوردەكردنی بەرھەمە نەوتییەكانی ئێران. روونیشیكردەوە، سزاكانی سەر ئێران رێگریی لە ئێران كردووە لە فرۆشتنی 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە.
پێش تویتەكانی، پۆمپێیۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دووپاتیكردەوە، رژێمی ئێران ھاوكاری رێكخراوی قاعیدەی كردووە لە ئەنجامدانی ھێرشەكانی 11 ئۆكتۆبەر، جەختیشیكردەوە لەوەی قاعیدە و ئێران میحوەری وێرانكارین لە جیھان.
k24 -
