لەبارەی تۆمه‌تباركردنی ئێران بەهاوکاری ئەلقاعیده، روسیا وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە
زامیر كابۆلۆف، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئاسیایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، "لێدوانه‌كانی ئه‌مریكا و تۆمه‌تباركردنی ئێران به هاوكاریكردن و په‌ناگه‌ی رێكخراوی ئەلقاعیده بێ باوه‌ڕه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌و روه‌وه بونی نیه".
پێده‌چێت مایك پۆمپیۆ ویستبێتی شتێكی دیكه بكات بۆ ئه‌وه‌ی زیان به ئێران بگه‌یه‌نن
وتیشی، "له كۆتایی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی تره‌مپدا، پێده‌چێت مایك پۆمپیۆ ویستبێتی شتێكی دیكه بكات بۆ ئه‌وه‌ی زیان به ئێران بگه‌یه‌نن، به‌ڵام ئه‌مه به‌ته‌واوی بێ بنه‌ما و جێگه‌ی بڕوانیه".
هیچ به‌ڵگه و زانیارییه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له به‌رده‌ستدا نییه
سه‌باره‌ت به بونی په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و رێكخراوی ئەلقاعیده ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتی، "هیچ به‌ڵگه و زانیارییه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له به‌رده‌ستدا نییه".
دوێنێ سێشەممە مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئێرانی تۆمەتبارکرد به‌وه‌ی دەستی هەبوە لە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەردا، ئاماژەی بەوەش کردوە "ئێران پارە و پاسپۆرتی داوەتە بەرپرسانی ئەلقاعیدە و ئەو رێکخراوەش کار بۆ پاراستنی ئێران دەکات".
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بە ملیۆنان دۆلاری تەرخان کردوە بۆ خەڵاتکردنی ئەوانەی زانیاری دەدەن لەسەر رێبەری ئەلقاعیدە و "رێبەرانی دیکەی گروپەکە لە کۆماری ئیسلامی ئێران".
خەندان
