ترەمپ بەهۆی لایەنگرانییەوە باری لەناکاو لە واشتن رادەگەیەنێت
سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بەهۆی مەترسیی لایەنگرەکانی خۆیەوە، باری لەناکاو لە واشتنی پایتەخت، رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 12-1-2021، کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵات رەزامەندیی لەسەر راگەیاندنی باری لەناکاو لە واشنتن، دەربڕیوە.
راگەیاندنی باری لەناکاو لە واشنتن بەهۆی مەترسیی هێرش و خۆپیشاندانی چەکداریی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپە بۆ سەر کۆنگرێسی ئەمریکا.
ناڕەزایی لایەنگرانی ترەمپ دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییە، کە لە 3-11-2020 ئەنجام درا و تێیدا جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان سەرکەوت بەسەر دۆناڵد ترەمپ.
بەپێی ئەو یاداشتەی ترەمپ بەهۆیەوە باری لەناکاوی لە واشنتن راگەیاند، ئەگەر هەیە گرووپێکی چەکدار بچنە واشنتن و لە رۆژانی کۆتایی دەسەڵاتی ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا، بە چەکەوە بچنە ناو کۆنگرێسی ئەمریکا.
بڕیارە رۆژی 20-1-2021، جۆ بایدن وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەست بەکار بێت و کۆتایی بە ماوەی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ (2017-2021)، بێت.
باسنيوز
