یونان پلانی بەرفراوانكردنی سنووری ئاوی ھەرێمی خۆی لە كەناراوی رۆژئاوا دادەرێژێت
بەپێی قسەكانی ئەمڕۆی گوتەبێژی حكومەت، كریستۆس تارانتیلیس، پەرلەمانی یۆنانی، ئەم ھەفتەیە، گفتوگۆ لە سەر پرۆژەی یاسای ئەم بڕیارە دەستپێدەكات.
ھەرچەندە كەناراوی رۆژئاوای یونان رووی لە ئیتاڵیایە و ھاوسنوورە لەگەڵ ئەلبانیا، بەڵام ئامانج لە بەرفراونكردنەكە، دەرخستنی مافی وڵاتەكەیانە لە جێبەجێكردنی جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یاسای دەریایی، كە لە ساڵی 1982 سنووری بە 12 میل دەستنیشانكردووە.
تارانتیلیس گوتی: ئەم بڕیارە مێژووییە و یۆنان ئاوی ھەرێمایەتی خۆی بۆ 12 میلی دەریایی لەو ناوچەیە بەرفراوان دەكات و جاری یەكەمە لە ساڵی 1947 ناوچەی خاكە ھەرێمییەكەی بەرفراوان دەكات". لە قسەكانی خۆی بەردەوام بوو وگوتی: كۆماری یۆنان "مافی جێبەجێكردنی مافەكانی خۆی لە ناوچەكانی دیكەی خاكەكەی دەپارێزێت".
ھەردوو ھاوپەیمانی ناتۆ، یۆنان و توركیا ناكۆكن لە سەر سنووری دەریایی و مافی سەرچاوە كانزاییەكانی لە دەریای ئیجە و رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا. ئەو ململانێیە نێوانیان لە ساڵی رابردوو؛ بوویە مایەی گرژی و رووبەڕووبوونەوە، كاتێك كەشتییەكی كنە و پشكنینی توركیایی ھەوڵیدا لەو ناوچەیەی یۆنان بە خاكی خۆی دادەنێت، گەڕان بەدوای نەوت و غازدا بكات.
توركیا گوتی: بەرفراوانكردنی ئاوی ھەرێمی یۆنان بەرەو رۆژھەڵات، بەكاری شەركردن ھەژمار دەكرێت و دورگەكان یۆنان لە بنەڕەتدا رێگرییان لێ دەكات لە گەیشتن بە ئاوی دەریای ئیجە.
دانوستانەكانی نێوان ھەردوو لا، بەر لە چوار ساڵ بۆ چارەسەركردنی ململانێیەكە سەری نەگرت. لە ژێر فشاری ھاوپەیمانانی رۆژئاوا، ھەردوو لا گوتیان ئێمە ئامادەین بۆ دەستپكردنەوەی دانوستان.
سەرچاوە: "الحدث"
k24 -
