تره‌مپ به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی كۆنگرێس هه‌ڵناگرێت و ده‌ستله‌كارناكێشێته‌وه
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی CBSی ئه‌مریكی، تره‌مپ به‌نیازه هه‌فته‌ی داهاتو چه‌ند ئه‌ركێكی فه‌رمی خۆی ده‌ستپێبكاته‌وه، له‌وانه‌ش په‌یوه‌ندی و چالاكی دیپلۆماسیه‌كانی په‌یوه‌ست به ناوچه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ سنوری نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك ئه‌نجامبدات،
سه‌رۆكی هه‌ڵنه‌بژێردراوی ئه‌مریكا به‌نیازه چه‌ند هه‌نگاوێكی كابینه‌كه‌ی ته‌واو بكات
سه‌رۆكی هه‌ڵنه‌بژێردراوی ئه‌مریكا به‌نیازه چه‌ند هه‌نگاوێكی كابینه‌كه‌ی ته‌واو بكات، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی "ڕێككه‌وتننامه‌كانی ئه‌براهام" كه له (ئه‌یلول/9)ی 2020 له‌ژێر چاودێری كۆشكی سپی كۆتایی ده‌ستیپێكرد ئه‌ویش دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی ئیسرائیل و به‌حره‌ین و ئیمارات بو.
جارید كۆشنه‌ر و ستیڤن میونشن پێشبینیده‌كرێت به‌شداری له‌ژماره‌یه‌ك هه‌وڵی دیپلۆماسی بكه‌ن
جارید كۆشنه‌ر راوێژكاری تره‌مپ و زاواكه‌ی، له‌گه‌ڵ ستیڤن میونشن وه‌زیری گه‌نجینه كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا سه‌ردانی ئیسرائیل و سودانیان كردبو، پێشبینیده‌كرێت به‌شداری له ژماره‌یه‌ك هه‌وڵی دیپلۆماسی دیكه‌دا بكه‌ن.
تره‌مپ هیچ نیازێكی نییه بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه و پێش ئه‌وه‌ی له 20ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2020 كۆتایی به ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بهێنێت
ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه له‌كۆشكی سپی رایانگه‌یاندوه، تره‌مپ هیچ نیازێكی نییه بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه و پێش ئه‌وه‌ی له 20ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2020 كۆتایی به ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بهێنێت، له‌و روشه‌وه "هه‌ست به هیچ فشارێك ده‌كات تا ناچاربكرێت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه".
تره‌مپ و مایك پێنس له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوانیاندا نه‌بوه
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، تره‌مپ و مایك پێنس له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوانیاندا نه‌بوه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له پێنس پشتڕاستیكردوه‌ته‌وه، تره‌مپ له‌كاتی گرژیه‌كانی كۆنگرێس په‌یوه‌ندی به جێگره‌كه‌یه‌وه نه‌كردوه بۆ ئاگاداربون له سه‌لامه‌تی خۆی و خێزانه‌كه‌ی، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی هێرشیانكرده سه‌ر كۆنگرێس دروشمیان ده‌وته‌وه و داوای "له‌سێداره‌دانی مایك پێنس"یان ده‌كرد.
تره‌مپ له وتاره‌كه‌ی بۆ لایه‌نگرانی پێش ڕوداوه‌كه‌ی كۆنگرێس هیچ شتێكی نه‌وتوه بۆ پاراستنی پێنس
كه‌ناڵی CBSی ئه‌مریكی باسی له‌وه‌شكردوه، تره‌مپ له وتاره‌كه‌ی بۆ لایه‌نگرانی پێش ڕوداوه‌كه‌ی كۆنگرێس هیچ شتێكی نه‌وتوه بۆ پاراستنی پێنس، كه شتێكه بۆ نزیكترین هاوپیشه‌كانی سه‌رۆكه.
پێنس وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیران، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی
دۆناڵد تره‌مپ له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه له لێدوانی گشتیدا باسی له جێگره‌كه‌ی نه‌كرد، له‌هه‌مانكاتیشدا له تویتێكدا باسی له‌وه‌كرد، "پێنس وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیران، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی".
تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكی شه‌خسیدا ڕایگه‌یاندوه، پێنس مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپی كردوه
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌مریكیه، تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكی شه‌خسیدا ڕایگه‌یاندوه، پێنس "مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپی كردوه"، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردوه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا سوره له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی هیچ به‌رپرسیارێتییه‌ك له توندوتیژی و ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی ناو كۆنگرێس وه‌ربگرێت كه گیانله‌ده‌ستدانی پێنج كه‌سی لێكه‌وته‌وه، هه‌روه‌ها سوریشه له‌سه‌رئه‌وه‌ی دان نه‌نێت به ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردندا كه جۆ بایدن سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
چوارشه‌ممه‌ی رابردو ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا دژ به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته هێرشیانكرده سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مریكا، له‌ئه‌نجامیشدا پێنج كه‌س كوژران و زیاتر له 50 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، هه‌روه‌ها 68 كه‌سیش له‌سه‌ر ئه‌و روداوه له‌لایه‌ن پۆلیسی واشنتنه‌وه ده‌ستگیركران.
خه‌ندان
