دیموكراته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پلانی له‌كارلادانی ترمپ داده‌نێن
كه‌ناڵی (CBS) رایگه‌یاند، "جایمی راسكین"، به هاوكاری "تید لیۆ" و "ده‌یڤد سیسیلاین"، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، پڕۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌كردووه، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن، كه "تره‌مپ" وه‌ك به‌رپرسیاری "تێوەگلان لە تاوان و سەرپێچی مەترسیدار بە هۆی کردەوەی توندوتیژی دژی حکومەتی ئه‌مه‌ریكا" ده‌ناسێنێت.
نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی دیموكراته‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه كرد، هیواده‌خوازێت یاسادانه‌ران كار له‌سه‌ر لادانی تره‌مپ له حوكم بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووینه‌دا، ئه‌نجوومه‌ن به پێی مادده‌ی (25)ی هه‌مواركراوی ده‌ستوور، هه‌نگاو ده‌نێن.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی كرده‌وه، تره‌مپ نیازی جێهێشتنی پۆسته‌كه‌ی نییه به‌ر (20ی كانوونی دووه‌م)، كۆشكی سپی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له‌كارلادانی ترمپ به سیاسی هه‌ژمار ده‌كات.
میچ ماكۆنیل، سه‌ركرده‌ی زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیران، رۆژی هه‌ینی یاداشتێكی له‌سه‌ر سیناتۆره‌كان دابه‌شكردووه، كه نزیكترین واده بۆ دادگاییكردنی له‌كارلادانی تره‌مپ ده‌ستنیشان بكه‌ن.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌ر له دانیشتنی په‌سندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، سه‌دان كه‌س له لایه‌نگرانی تره‌مپ، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆل، به‌هۆی توندوتیژی و ئاژاوه‌وه، بووه هۆی كوژرانی (4) كه‌س و ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس.
سه‌رچاوه: CBS + RT
k24 -
