تەندروستی جیهانی: ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا زیادیکردووەتەوە

تەندروستی جیهانی: ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا زیادیکردووەتەوە
سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیێنێت، لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا زیادیکردووەتەوە، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە ژمارەیەکی کەمتری خەڵکی پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزیین.

د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، لەو وڵاتانەی هێشتا ژمارەی تووشبووان بەرزە، پێویستە بەهەموو شێوەیەک رێگە لە کۆبوونەوە و قەرەباڵخی خەڵکی بگیرێت ئەگەر ئەمە نەکەین ژمارەیەکی زیاتر مردن دەبینین.

سەرباری پەسندکردنی چەند ڤاکسینێکی کۆرۆنا و دەستپێكردنی کوتان لە چەند وڵاتێك، ژمارەی تووشبووان و مردووان بە کۆرۆنا رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت و بە گوێرەی دوایین ئامارەکان، ژمارەی مردووان بە کۆرۆنا لە 2 ملیۆن کەس نزیکبووەتەوە و نزیکەی 90 ملیۆن کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
rudaw -
Top