جۆنسۆن بۆ هاووڵاتییان: تووشی گوشارێکی زۆر بووین و لە ماڵەکانتان بمێننەوە

جۆنسۆن بۆ هاووڵاتییان: تووشی گوشارێکی زۆر بووین و لە ماڵەکانتان بمێننەوە
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پەیامێک بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەنێرێت و داوایان لێدەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

ئەمڕۆ شەممە 9-1-2021، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، سیستەمی تەندروستیی بەریتانیا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە تووشی وشارێکی زۆر بووەتەوە.

بۆریس جۆنسۆن هەروەها رایگەیاندووە، نەخۆشخانەکانی بەریتانیا توانای لەخۆگرتنی نەخۆشی زیاتریان نەماوە، ”گرنگە“ هاووڵاتییان لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە، بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن و گوشاری زیاتر نەکەوێتە سەر نەۆشخانەکان.

ئەو داوایەی بۆریس جۆنسۆن دوای بڕیاری سادق خان، پارێزگاری لەندەن دێت، کە بەهۆی زۆریی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، باری لە ناکاوی لە لەندەن راگەیاند.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 957 هەزار و 472 کەس لە بەریتانیا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 79 هەزار و 833 کەس گیانیان لەدەست داوە.













باسنيوز


Top