بۆچی راوێژكاری ئەڵمانیا توڕەیە و خەمبارە؟!
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مێركڵ لە میانی كۆبوونەوەیەكدا گوتی: ئێمە ھەموومان دوێنی ئەو دیمەنە بێزراوانهی ھەڵكوتانە سەر كۆنگرێسی ئەمەریكامان بینی، ئەو دیمەنانە توڕەیان كردم، ھەروەھا خەمباریان كردم.
گوتیشی: "بەداخەوە، لە تشرینی دووەمەوە، سەرۆك ترەمپ دانی بە دۆڕانەكەی نەنا (لە ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی) تەنانەت دوێنیش دانیپێدا نەنا".
مێركڵ، ئە كەسانەی ھەڵیانكوتایە سەر بینایە كۆنگرێس بە "دەستدرێژكار و ئاژاوەگێڕ" وەسفیكردن، متمانەی خۆیشی دەربڕی لەوەی لە میانی دوو ھەفتەی داھاتوودا بایدن دەستبەكار دەبێت وەك سەرۆكی ئەمەریكا.
دوێنی چوارشەممە، واشنتن خۆپیشاندانێكی ناڕازەیی بەخۆیەوە بینی لە لایەن لایەنگرانی ترهمپەوە، كە لە دەوروبەری كۆشكی سپی كۆبوونەوە و بەرەو بینایەی كۆنگرێس رۆیشتن، ئەو ھەنگاوە خۆپیشاندەران ھاوكات بوو لەگەڵ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پەسندكردنی ئەنجامەكانی دەنگدان لە ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا.
خۆپیشاندەران توانیان بەربەستە ئەمنیەكان ببڕن و بچنە بینایەی كاپیتۆڵ و ئەو سەكۆیەیان داگیركرد، كە لە میانیدا، بایدن بەفەرمی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتیی پێدەدرێت.
k24 -
