خۆپیشاندەرانی لایەنگری ترەمپ بەربەستە ئەمنیەكانی كاپیتۆڵ تێكشكاند
ئاژانسەكە گوتیشی: ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا لە پڕێكدا كار وەستا لە كاتی گفتوگۆكردن لە بارەی ئەنجامەكانی كۆمەڵگای ھەڵبژاردن، پۆلیسی كاپیتۆڵ ئاماژەیكرد، خۆپیشاندەران چونەتە نێو بینایەی كاپیتۆل و ھەردوو ژوورەكانی ئەنجوومەنیان داخستووە.
ھەروەھا كەناڵی "ئێن بی سی نیۆس" ئەمەریكایی رایگەیاند، لایەنگرانی سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ پۆلیس بەشەڕداچوون لە میانی ھەوڵدانیان بۆ چوونە نێو بنایەی كاپیتۆڵ، كە دانیشتنی پەسندكردنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنەكان تیادا ئەنجامدەدرێت.
k24 -
