سەرۆکی ئازەربایجان رەزامەندی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست نیشاندەدات
سەرۆکی ئازەربایجان رایگەیاند، ئامادەن هەماهەنگی بکەن بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەناوچەی قەرەباغ لەگەڵ ئەرمینیا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ئیلهام ئالیڤ سەرۆکی ئازەربایجان رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە هەماهەنگی بکات بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەناوچەی قەرەباغ لەگەڵ ئەرمینیا
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ یەکشەممە ئیلهام ئالیڤ سەرۆکی ئازەربایجان رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە هەماهەنگی بکات بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەناوچەی قەرەباغ لەگەڵ ئەرمینیا.
پێویستە سەرۆکی ئەرمینیا و سەرۆک وەزیرانەکەی رایبگەیەنن کە ئاگربەستیان دەوێت و پابەند دەبن بەو بنەمایانەی کە ئەمریکا، روسیا و فڕەنسا دایانناوە بۆ رێککەوتنی هەردولا
لەمیانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ فۆکس نیو، سەرۆکی ئازەربایجان رایگەیاند، ئەمە چەندین جارە من ئەوە دوپاتدەکەنەوە کە ئامادەین بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام لەهەمان کاتدا پێویستە سەرۆکی ئەرمینیا و سەرۆک وەزیرانەکەی رایبگەیەنن کە ئاگربەستیان دەوێت و پابەند دەبن بەو بنەمایانەی کە ئەمریکا، روسیا و فڕەنسا دایانناوە بۆ رێککەوتنی هەردولا.
ئەمە لەکاتێکدایە، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاندوە، هیچ رێگە چارەیەکی دپلۆماسی بۆ کێشەی قەرەباغ نیە و ئەوەی ئێمە پێشکەشی دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لەلایەن ئازەربایجانەوە رەتدەکرێتەوە.
باسنيوز
