ترەمپ: هەرکەسێک ئاڵای ئەمریکا بسوتێنێت، دەبێت ساڵێک زیندانی بکرێت
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا داوای دەرکردنی یاسایەکی کرد کە تیایدا سزای یەک ساڵ زیندانیکردن بەسەر هەر هاوڵاتییەکی وڵاتەکەدا بسەپێنرێت، کە ئاڵای ئەمریکا دەسوتێتێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەمیانەی وتارێکدا لە بەردەم هاوڵاتیانی ویلایەتی ئەوکلاهما پێشکەشیکرد، رایگەیاند، "کۆمەڵێک لە تێکدەرە چەپڕەوەکان دو رۆژ پێش ئێستا پەیکەری جۆرج واشنتن-یان روخاند و لە پاش ئەوەی ئالای ئەمریکایان تێوەپێچا و سوتاندیشیان".
پێویستە یاسایەک دەربکەن، کە تیایدا سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەر هەر کەسێکدا بسەپێنن کە ئاڵای وڵاتەکە دەسوتێنێت
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە یاسایەک دەربکەن، کە تیایدا سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەر هەر کەسێکدا بسەپێنن کە ئاڵای وڵاتەکە دەسوتێنێت.
19ی ئەم مانگە، لە ویلاتی ئەوریگۆن خۆپیشاندەران پەیکەری جۆرج واشنتن-یان روخاند پێش روخاندنی پەیکەری جۆج واشنتن، کۆمەڵێک لە خۆپشاندا ئاگریان لە پەیکەرەکە و ئاڵای ئەمریکا بەردا، بەڵام بەهۆی ئەو کارەوە هیچ کەسێک دەستگیرنەکرا.
تا ئێستا لەئەمریکا هیچ یاسایەک نییە کە سوتانی ئاڵای ئەو وڵاتە قەدەغە بکات، بەڵام بەپێی رونکردنەوەی دادگای باڵای ئەمریکا، دەتوانرێت گۆڕانکاری لە دەستوری ئەو وڵاتەدا بکرێت لەبارەی ئەو مافانەی کە بۆ هاوڵاتیان دابینکراوە بۆ ئازادی رادەربڕین.
باسنيوز
