کۆرۆنا بەرازیل لە مەرگ و داڕمان نزیک دەکاتەوە

کۆرۆنا بەرازیل لە مەرگ و داڕمان نزیک دەکاتەوە
مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرازیل. 50 هەزار کەسی تێپەڕاند و داڕمانی ئابووریش نزیکە.

لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، نزیکەی هەزار و 100 کەس لە بەرازیل بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەشی بەهۆی ڤایرۆسی گیانیان لەدەستداوە، 50 هەزاری تێپەڕاند.

لە 26 شوباتی ئەمساڵ، بەرازیل یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکرد، بەڵام لەگەڵ زیادبوون و تەشەنەسەندن، ئێستا بەڕازیل دووەم وڵاتە لە دوای ئەمەریکا زۆرترین رێژەی مردن و حاڵەتی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، ئەمەش جیا لەوەی ئابوورییەکەیان نزیکە لە داڕمان.

بەرازیل یەکێک بوو لە وڵاتانەی دەرمانی کلۆرۆکوینی بەکارهێنا، بەڵام هیچ سوودێکی ئەوتۆی نەبوو، رێکارەکانی دیکەش شکستیان هێنا.





K24-
Top