بۆڵتن نهێنییەکی ترەمپ بەرامبەر سێ سەرکردەی ناسراو ئاشکرا دەکات

بۆڵتن نهێنییەکی ترەمپ بەرامبەر سێ سەرکردەی ناسراو ئاشکرا دەکات


راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا نهێنییەکی سەرۆکی وڵاتەکەی بەرامبەر سێ سەرۆک و سەرکردەی ناسراو، ئاشکرا دەکات.

جۆن بۆڵتن، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا (لە 9-4-2018 تاوەکو 10-9-2019)، بیرەوەرییەکانی خۆی لە کتێبێکدا نووسیوەتەوە و بڕیارە بەمزووانە بڵاو بکرێتەوە.

لە کتێبەکەیدا، جۆن بۆڵتن ئاماژەی بە هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەکەی لەبارەی شینزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیرانی یابان و بۆریس جۆنسۆنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کردووە و رایگەیاندووە، ترەمپ ئەو دوو سەرکردەیە بە نزیکترین سەرکردەی جیهانی، لە خۆی، هەژمار دەکات.

رۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، کە بۆڵتن ئاشکرای کردووە، دۆناڵد ترەمپ رقی لە ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا دەبێتەوە رایگەیاندووە، هەر کار و شتێک ماکرۆن دەستی بۆ ببات، ”دەبێتە شتێکی قێزەوەن“.







باسنیوز
Top