ئەمریکا 2 هەفتە دەداتە چین بۆ پێداچونەوەی سیاسەتەکانی

 ئەمریکا 2 هەفتە دەداتە چین بۆ پێداچونەوەی سیاسەتەکانی


خەندان-

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دو هەفتەیان داوەتە پەکین بۆ پێداچونەوەی سیاسەتەکانی و کەمکردنەوەی توندوتیژییەکانی بەتایبەتی بەرامبەر هۆنکۆنگ.

دو هەفتەمان داوەتە پەکین بۆ پێداچونەوەی سیاسەتەکانی و کەمکردنەوەی توندوتیژییەکانی بەتایبەتی بەرامبەر هۆنکۆنگ


دەیڤد ستیلویل، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، دو هەفتەیان داوەتە پەکین بۆ پێداچونەوەی سیاسەتەکانی و کەمکردنەوەی توندوتیژییەکانی بەتایبەتی بەرامبەر هۆنکۆنگ.

ئەگەر سەیربکەین دەبێنین هەنگاوەکانی چین لەبارەی هیندستان, دەریاری باشوری چین و لەبارەی پرسی هۆنکۆنگیشەوە ئەرێنی نەبون


جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردوە، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی چاوی بە یانگ چینچ بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی چین کەوتوە و پێیڕاگەیاندوە، " ئەگەر سەیربکەین دەبێنین هەنگاوەکانی چین لەبارەی هیندستان, دەریاری باشوری چین و لەبارەی پرسی هۆنکۆنگیشەوە ئەرێنی نەبون."

وەک پەیامێکی هەڕەشە ئامێز، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردوە، " لەماوەی دو هەفتەی ئایندە ئەوان بەوردی چاودێری دۆخی سیاسی چین دەکەن تا بزانن ئاستی توندوتیژییەکانی کەمدەکاتەوە.







باسنیوز
Top