ئێران: هاوکارییە داراییەکانمان بۆ سووریا زیاتر دەکەین
لەمبارەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا دژی حکوومەتی بەشار ئەسەد ڕای گەیاندووە: "وەکوو ڕابردوو هاوکارییە ئابوورییەکانی خۆمان لەگەڵ دەوڵەتی سووریا درێژە پێ دەدەین و سەرەڕای ئەم گەمارۆیانە، پەیوەندیی ئابووریی خۆمان لەگەڵ سووریا بەهێز دەکەین".
ئەمریکا دوێنێ چوارشەممە 2020.6.17 ڕی گەیاندووە ٣٩ کەس و دامەزراوە لە سووریا کە یەک لەوان ''بەشار ئەسەد'' و "هاوسەرەکەی"ن تەحریم کردووە.
"مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمبارەوەی ئاشکرای کردووە: "ئەو کەسانەی کە گەمارۆ لە دژیان پەسند کراوە، لەپێناو گوشاری ئابووری و سیاسی بۆ سەر حکوومەتی سووریایە"
یاسای ''قەیسەر'' کە لە مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا پەسەند کرا و ئێستا کەوتوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ڕێگا بە ئەمریکا دەدات هەتا بەرپرسانی باڵای ڕژیمی بەشار ئەسەد، ئەو کەسانەی کە لە تاوانی شەڕی نۆ ساڵەی ئەو وڵاتەدا دەستیان هەبووە، هەروەها ڕووسیا و ئیران کە لە سووریا تاوانی جەنگیان ئەنجام داوە تحریم بکات".
باسنيوز
