سەرۆکی هیندۆراس بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا، گواسترایەوە نەخۆشخانە.

سەرۆکی هیندۆراس  بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا، گواسترایەوە نەخۆشخانە.
ماڵپه‌ڕى (رویتەرز)ى جیهانى لەسەر زاری فرانسیس کۆنتریراس، گوتەبێژی ئاژانسی تەندروستیی وڵاتی هیندۆراس بڵاوی کردووەتەوە، کە ئۆرلاندۆ هێرناندێز، سەرۆكی هیندۆراس بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا، باری تەندروستی تێک چووە و تووشی هەوکردنی سییەکانی بووە، بۆیە بەپەلە گواستراوەتەوە بنکەیەکی تەندروستیی تایبەت.

ئەو بەرپرسەی تەندروستیی هیندۆراس جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە سەرباری تووشبوونی سەرۆکیان بە ڤایرۆسی کۆڤید 19، بەڵام تا ڕادەیەک باری تەندروستی جێگیرە.

هیندۆراس وڵاتێکە دەکەوێتە نێوان هەردوو کیشوەری ئەمریکای باکوور و باشوور، لە باشووری وڵاتی مەکسیکە، تا ئێستا کۆی تووشبووانی بە په‌تای کۆرۆنا گەیشتووەتە نۆ هەزار و 658 کەس، هەزار و 75 کەس چاک بوونەتەوە و 330 کەسیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ له‌ هه‌مان وڵات گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.




باسنيوز
Top