پەیكەرە 12 مەترییەكەی قاسم سولەیمانی لە شاری كرمان لادرا
لە دوێنێوە گاڵتەكردنی هاووڵاتییان بە پەیكەرە نوێیە 12 مەترییەكەی سولەیمانی، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئێرانی تەنیوە، بەم هۆیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە بەرپرسی ئیداری شاری كرمان پەیكەرەكەی هەڵگرت و رایگەیاند دوای دەستكاریكردنێك، دایدەنێنەوە.
دوێنێ سێشەممە پەیكەرێكی سولەیمانی لە گۆڕەپانێكی شاری كرمانی زێدی ناوبراو داندرا و گۆڕەپانەكەش هەر بە ناوی سولەیمانییەوە كرا. لە میانی هەڵمەتەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، هاووڵاتییەكی ئێرانی لە "تویتەر" نووسیویەتی "ئەو بەزمەی پەیكەرتاشەكە بە قاسم سولەیمانی كردووە، ئەمریكاش نەیتوانیوە بیكات".
جێی باسە ئەمە دووەم پەیكەرە بۆ قاسم سولەیمانی دروست دەكرێ لە ئێران، پەیكەری یەكەمیش بە هەمان شێوە بووە جێی رەخنە و گاڵتەی هاووڵاتییان، چونكە ئەوەی یەكەمیش بە شێوەیەكی نالەبار دروست كرابوو.
باسنيوز
