له ئێران ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه نۆ هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/6/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 115 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، نۆ هه‌زار و 65 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 563 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 192 هه‌زار و 439 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 152 هه‌زار و 675 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
