گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا كۆنگرە دەبەستێت

گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا كۆنگرە دەبەستێت
پارتی گەلی كۆماری جەهەپە (جەهەپە)، كە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە، بە نیازە لە كۆتایی هەفتەی مانگی تەمووزی ئەمساڵ 37ـەمین كۆنگرەی خۆی ببەستێ.

بە بڕیاری کۆنگرەی رابردوو، دەبوایە جەهەپە لە مانگی 3ـی ئەمساڵ کۆنگرە ببەستێ، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە تورکیا، کۆنگرەکەی دواخست.

بەپێی هەواڵی میدیا تورکیەکان، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی جەهەپە بڕیاری داوە لە کۆتایی مانگی 7ـی ئەمساڵ کۆنگرەی 37ـەمی خۆی لە هۆڵێکی کراوە، ساز بکات.

ماڵپەڕی (خەبەر تورک) بڵاوی كردووەتەوە، کە كەمال كلیچدارئۆغڵوی سەرۆكی جەهەپە خۆی بۆ سەرۆکایەتیی حزب كاندید دەكاتەوە و دوو سەرکردەی حزبەکەش، کە موحەرم ئینجە بەهێزترینە، بە نیازی رکابەریکردنی کلیچدارئۆغڵویە لە پۆستی سەرۆکایەتیی جەهەپە.

جەهەپە دێرینترین حزبی تورکیایە و لە ساڵی1923 لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورکی دامەزرێنەری تورکیای ئێستا، دامەزراوە.













باسنيوز




Top