یوونیسێف: لە ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست 50 هەزار منداڵ ئەگەری مردنیان هەیە
هەردوو رێكخراوی تەندروستیی جیهانی و یونیسێف، هۆشداری دەدەنە وڵاتان، بەوەی ئەگەر بە پەلە هاوكاری خواردن و پێداویستیی تەندروستی نەگەیەندرێتە باكووری ئەفریقیا و چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ ٢٠٢٠ ژمارەی ئەو منداڵانەی گیان لەدەست دەدەن،٥٠ هەزار زیاد دەكات.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە، هەر دوو رێكخراوی یوونسێف و تەندروستیی جیهانی باس لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا دەکەن و ئەمەش گاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی منداڵان دەبێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی ئەو دوو رێكخراوە، ساڵانە بەهۆی نەبوونی خۆراك و پێداویستیی تەندروستی، هەزاران منداڵ لە باكووری ئەفریقیا گیان لە دەست دەدەن، بەڵام بۆ ئەمساڵ لە پاڵ ژمارەی ئەو منداڵانەی لە برسان گیان لە دەست دەدەن، ٥٠ هەزار منداڵی تریش بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان لە دەست دەدەن.
باسیان لەوەش كردووە، كەمپینێكی جیهانی رادەگەیەنن، تا بتوانن هاوكاریی مادی بۆ باكووری ئەفریقیا و چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆ بكەنەوە تا پێداویستی تەندروستی پێ بكڕن و مەترسی كۆرۆنا لەو ناوچانە كەم بكەنەوە.
باسنیوز
