کۆریای باکوور ئامادەی جەنگە لەگەڵ باشوور
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، فەرماندەی گشتی سوپای کۆریای باکوور لەبارەی گرژییەکانی ئەم دوایەی نێوان باکوور و باشوور رایگەیاندووە، سوپا بیر لەوە دەکاتەوە جارێکی دیکە بچێتەوە ئەو ناوچانە کە لە ساڵی 2018 لە رێگای رێککەوتن بە ناسەربازیی کرا.
مەبەست لە نامە و پۆستەرەکانیش ئەوەیە، لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا و لە کاتی زیادبوونی گرژیەکان، لە کۆریای باشوورەوە و بە رێگای جیاواز، نامە و پۆستەر بۆ کۆریای باکوور دەنێردرێت و باس لە خراپی و دیکتاتۆری دەسەڵاتەکەیان دەکەن.
ئەمەش جارێکی دیکە دەستی پێکردووەتەوە کاتێک نێوانی باکوور و باشوور بەهۆی لێدوانێکی باشوور کە رایگەیاندبوو، دەبێت باکوور لە تاقیکردنەوەی مووشەکی دوور بکەوێتەوە و پابەندی رێککەوتنەکان بێ، تێکچووە.
لای خۆیەوە کۆریای باشوور داوا لە باکوور دەکات رێز لە رێککەوتنی 2018 بگرێت، دەنا وەڵامیان بۆ هەر کارێکی دوژمنکارانە دەبێت.
چەند رۆژێک لەمەوبەریش، خوشکی کیم جونگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور، هەڕەشەی تووندی لە باشوور کرد و پێی راگەیاندن، کارەکانیان قبووڵ ناکەن و سوپا ئامادەیە بۆ هێرشکردن.
کۆریای باشوور هاوپەیمانی ئەمەریکایە و لە بە درێژای جەنگی ناوخۆی نێوان باکوور و باشوور، واشنتن بەرگری لە باشوور کردووە.
K24
