فڕەنسا: دەستێوەردانی تورکیا لەکاروباری لیبیا جێگای قبوڵکردن نیە

 فڕەنسا: دەستێوەردانی تورکیا لەکاروباری لیبیا جێگای قبوڵکردن نیە
وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسا راگەیەنراوێکی لەبارەی دۆخی لیبیا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، دەستێوەردانە دەرەکییەکان لەکاروباری ناوخۆی لیبیا بەردەوامە، بەتایبەتیش دەستێوەردانی ئەمدواییەی تورکیا کە مایەی فبوڵکردن نیە.

دەستێوەردانە دەرەکییەکان لەکاروباری ناوخۆی لیبیا بەردەوامە، بەتایبەتیش دەستێوەردانی ئەمدواییەی تورکیا کە مایەی فبوڵکردن نیە


بەپێی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ دوشەممە وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسا راگەیەنراوێکی لەبارەی دۆخی لیبیا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، دەستێوەردانە دەرەکییەکان لەکاروباری ناوخۆی لیبیا بەردەوامە، بەتایبەتیش دەستێوەردانی ئەمدواییەی تورکیا کە مایەی فبوڵکردن نیە.

تائێستاش حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا بەردەوامە لەهێرشەکانی بەپاڵپشتی تەواوەتی سەربازی حکومەتی تورکیا


لەراگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسادا هاتوە، تائێستاش حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا بەردەوامە لەهێرشەکانی بەپاڵپشتی تەواوەتی سەربازی حکومەتی تورکیا، سەرەڕای ئەوەی ئەو حکومەتە رەزامەندی نیشانداوە بە تاوتوێکردنی ئاگربەست.

فڕەنسا بەتوندی ئیدانەی دەستێوەردانی تورکیای کردوە و رایگەیاندوە، پێویستە دەستبەجێ ئەو پاڵپشتییە سەربازییانەی تورکیا بۆ حکومەت رابگیرێت.

لەکۆتایدا، حکومەتی فڕەنسا ئیدانەی هەمو جۆرە دەستێوەردانێکی دەرەکی کردوە بەبێ جیاوازیکردن و راشیگەیاندوە، دەبێت پرسی لیبیا بۆ هاوڵاتیانی لیبیا خۆیان بەجێبهێڵرێت.




خەندان-
Top