فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی لە بەریتانیا تێکشکا
بەپێی هەواڵی میدیا بەریتانییەکان، فڕۆکەکە لە جۆری F15 بووە و ئەمڕۆ دووشەممە 15-6-2020 لە دەریای باکوور لە نزیک کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی بەریتانیا، تێکشکا.
فڕۆکەکە، کە تەنیا یەک فڕۆکەوانی لەسەر بووە، لە کاتی مەشقێکی سەربازی تێک شکاوە و تا ئێستا هۆکاری تێکشکانەکەی دیار نییە.
باسنيوز
