له ڕووسیا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه حه‌وت هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/6/2020، له ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 246 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 537 هه‌زار و 210 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ شه‌ممه هه‌شت هه‌زار و 835 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 143 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته حه‌وت هه‌زار و 91 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 284 هه‌زار و 539 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
