وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی چین کۆ دەبنەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی چین کۆ دەبنەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی کۆماری میللیی چین کۆ دەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی ناکۆکییەکانی وڵاتەکانیان، دەکەن.

کەناڵی (CNN)ی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، کە مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان لە بنکەیەکی سەربازیی ئاسمانیی ئەمریکا لە ویلایەتی هاوای ئەو وڵاتە، لەگەڵ بەرپرسانی چین کۆ دەبێتەوە.

هەروەک CNN بڵاوی کردووەتەوە، مایک پۆمپیۆ و بەرپرسانی چین گفتوگۆ لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و پەککین بەتایبەت ناکۆکییە ئابوورییەکان و ئو ناکۆکییانەی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە سەریان هەڵدا، دەکەن.





باسنيوز
Top