کابوڵ و تاڵیبان بۆ ئەنجامدانی قۆناغی یەکەمی دانوستانی نێوانیان دەوحە دیاریدەکەن

 کابوڵ و تاڵیبان بۆ ئەنجامدانی قۆناغی یەکەمی دانوستانی نێوانیان دەوحە دیاریدەکەن
هەریەک لە حکومەتی ئەفغانستان و رێکخراوی تاڵیبان رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی دەوحەی پایتەختی قەتەر بۆ ئەنجامدانی قۆناغی یەکەمی دانوستانی ئاشتی نێوانیان.

دانوستانەکە بەیەکەمین کۆبونەوەی نێوان بەرپرسانی باڵای نێوان کابوڵ و تاڵیبان دادەنرێت


ئەو دانوستانە کە بە "گفتوگۆکانی ئەفغانستان" ناسراوە، بەیەکەمین کۆبونەوەی نێوان بەرپرسانی باڵای نێوان کابوڵ و تاڵیبان دادەنرێت لەپاش چەندین ساڵ لە ئەنجامدانی شەڕ و ململانێ لە نێوانیاندا.

لەوبارەیەوە سوهەیل شاهین، وتەبێژی بزوتنەوەی چەکداری تاڵیبان بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز-ی راگەیاندوە، یەکەمین کۆبونەوەی تاڵیبان و کابوڵ لە دەوحە گرێدەدرێت، ئەوەش لەپاش ئەوە دێت کە کابوڵ رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئازادکردنی پێنج هەزار بەندکراوەکەی تاڵیبان، تا ئێستاش سێ هەزار بەندکراوی ئازادکردوە.

هەرچەندە تا ئێستا رێککەوتی ئەنجامدانی دانوستانەکە دیاری نەکراوە، بەڵام بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ئەفغانستان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، کابوڵ دەیەوێت بە زوترین کات دانوستانەکانی لەگەڵ تاڵیبان دەستپێبکات، بەڵام کێشەیان لەبارەی ئازادکردنی چەند سەد بەندکراوێکی تاڵیباندا هەیە.

ەوحە وەک شوێنی ئەنجامدانی قۆناغی یەکەمی دانوستانەکان دیاریکراوە، بەڵام هیچ رێککەوتنێک نییە لەبارەی دەستنشانکردنی وەک شوێنی هەمیشەیی دانوستانەکان


هاوکات صدیق صدیقی، وتەبێژی سەرۆکایەتی ئەفغانستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، لە ئێستادا دەوحە وەک شوێنی ئەنجامدانی قۆناغی یەکەمی دانوستانەکان دیاریکراوە، بەڵام هیچ رێککەوتنێک نییە لەبارەی دەستنشانکردنی وەک شوێنی هەمیشەیی دانوستانەکان.




خەندان
Top