سەرۆکی فەڕەنسا سەرکەوتنی بەسەر کۆرۆنادا راگەیاند

سەرۆکی فەڕەنسا  سەرکەوتنی بەسەر کۆرۆنادا راگەیاند
سەرۆکی فەڕەنسا سەرکەوتنی وڵاتەکەی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا راگەیاند، دوای ئەوەی نزیکەی 30 هەزار کەس لەو وڵاتەدا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستدا، هەروەها رایگەیاند، رێوشوێنەکانی داخستنی وڵاتەکە کەم دەکرێنەوە و دوبارە قاوەخانە و چێشتخانەکانی پاریس دەکرێنەوە.

بەرەنگاربونەوەی پەتاکە هێشتا تەواونەبوە، بەڵام من دڵخۆشم بە یەکەمین سەرکەوتنی وڵاتەکە بەسەر ڤایرۆسەکەدا

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە وتارێکدا رایگەیاند، "بەرەنگاربونەوەی پەتاکە هێشتا تەواونەبوە، بەڵام من دڵخۆشم بە یەکەمین سەرکەوتنی وڵاتەکە بەسەر ڤایرۆسەکەدا".

ئاماژەی بەوەشکرد، لەمڕۆوە هەمو خاکەکانی فڕەنسا جگە لە مایۆت و گوایانا کە هێشتا ڤایرۆسەکە تیایاندا چالاکە، دەخرێنە ناوچەی سەوزەوە، ئەوەش رێگە دەدات خەڵکان بچنەوە سەر کارەکانیان و قاوەخانە و چێشتخانەکانی پاریس دووبارە بکرێنەوە.

هیچ شتێک نیە شەرمی لێبکەین لەو ئەنجامەی پێیگەیشتون

سەرۆکی فڕەنسا باسی لەوەشکرد، "هیچ شتێک نیە شەرمی لێبکەین لەو ئەنجامەی پێیگەیشتون"، ئەمەش لەکاتێکدایە چەند جارێک ڕەخنە لە حکەمەتەکەی گیراوە لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ قەیرانەکەدا.




خەندان
Top