له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ زیاتر له‌ دوو ملیۆن و 162 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ زیاتر له‌ دوو ملیۆن و 162 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 117 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (دووشه‌ممه‌‌‌ 15/6/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ دوو ملیۆن و 162 هه‌زار و 228 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانیی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا، دوو ملیۆن و 142 هه‌زار و 224 بوو.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 117 هه‌زار و 858 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 870 هه‌زار و 50 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.



باسنيوز
Top