ئیسرائیل کۆمەڵگەیەکی جوولەکەنشین بەناوی سەرۆکی ئەمریکا دروست دەکات

ئیسرائیل کۆمەڵگەیەکی جوولەکەنشین بەناوی سەرۆکی ئەمریکا دروست دەکات
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی جوولەکەکان، بە ناوی سەرۆکی ئەمریکا دروست دەکات.

کۆمەڵگەکە لە بەرزاییەکانی جۆڵان لە نێوان ئیسرائیل و سووریا دروست دەکرێت و سووریا بە خاکی وڵاتەکەی هەژمار دەکات و بەردەوام رایدەگەیەنێت، کە ئیسرائیل داگیری کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14-6-2020، نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، نەتەنیاهۆ لە کۆبوونەوەی هەفتانەی حکوومەتەکەیدا، رایگەیاندووە، لەمڕۆوە دەست بە دروستکردنی ئەو کۆمەڵگەیە دەکرێت.

هەروەک نووسینگەی نەتەنیاهۆ رایگەیاندووە، کۆمەڵگەکە وەک سوپاسێک بۆ هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، بە ناوی (کۆمەڵگرەی ترەمپ) دروست دەکرێت.

دۆناڵد ترەمپ لە مانگی 5ـی 2019، لە بڕیارێکدا، دانی بەوەدا نا، کە بەرزاییەکانی جۆڵان بەشێکن لە خاکی ئیسرائیل.











باسنيوز



Top