له ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 706 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/6/2020، له ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 706 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 520 هه‌زار و 129 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ هه‌ینى هه‌شت هه‌زار و 987 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 114 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته شه‌ش هه‌زار و 829 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 274 هه‌زار و 641 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
